سودانی فەرمانیكرد دەروازەكانی ناوچەی سەوز بكرێنەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران فەرمانیكردوە سەرجەم دەروازەكانی ناوچەی سەوز بەڕوی هاتوچۆكردنی هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێلەكانیاندا بكرێنەوە.
پێشتر هێزە ئەمنییەكان بەهۆی تێكچونی دۆخی ئەمنی و هەوڵی خۆپیشاندەران بۆ چونە ناو ناوچەی سەوزەوە دەروازەكانیان داخستبو ئەو ئاڵۆزییانەش دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی كوشتنی عەلی خامنەیی رابەری پێشوی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەرەتای مانگی ئازاردا هات كە لە ئەنجامی هێرشەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل بۆ سەر تاران كرابویە ئامانج.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group