نەوا-
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ نایەوێت جیهان ئەو راستییە ببینێت كە چۆن هێزە چەكدارەكانی ئێران سزای ئیسرائیلیان داوە.
باسی لەوەشكردوە، بەپێی ئەو راپۆرتانەی لە مەیدانی جەنگەوە پێیان گەیشتووە، موشەكەكانی ئێران وێرانكارییەكی گشتگیریان ناوەتەوە و هێزەكانی ئیسرائیلیان تووشی شڵەژان و دڵەڕاوكێ كردووە،جەختیشی لەوەكردەوە كە "ئەمە تەنها سەرەتایە".
لای خۆشیەوە، سوپای پاسدارانی ئێران وردەكاری نوێی هێرشەكانی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، شەپۆلی 37ـی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستەقینەی چوار" بۆ ماوەی سێ سەعات بەردەوام بووە.
لەو هێرشانەدا بۆ یەكەمجار زۆرترین ژمارەی موشەكی جۆری "خوڕەمشەهەر" كە بە موشەكی زەبەلاح و "قورسی بێوێنە" دادەنرێن، بە شێوەیەكی فرەچین و چڕ ئاڕاستەی بنكەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل كراون.