سەرۆكی ئەمریكا دڵنیایی لە بەكارنەهێنانی چەكی ئەتۆمی لەلایەن ئیسرائیلەوە دەدات

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە پێشبینییەكانی دەیڤید ساكس، راوێژكاری ترەمپ، باسی لەوە كردبوو رەنگە ئیسرائیل لە كاتی پەرەسەندنی شەڕ لەگەڵ ئێران پەنا بۆ چەكی ئەتۆمی ببات، ترەمپ بە توندی ئەو ئەگەرەی رەتكردەوە.
ئاماژەی بەوەشداـ بڕوا ناكەم ئیسرائیل بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پەنا بۆ چەكی ئەتۆمی ببات. ئیسرائیل هەرگیز كارێكی وا ناكات." ئەمەش لە كاتێكدایە بەگوێرەی خەمڵاندنەكانی پەیمانگای توێژینەوەی ئاشتی، ئیسرائیل خاوەنی نزیكەی 90 كڵاوەی ئەتۆمییە.
هەروەها، ترەمپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە واشنتن تیشكی خستە سەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی چەند رۆژی رابردوو و ئاشكرایكرد، جەنگ دژی ئێران بە تەواوی هێزی خۆیەوە بەردەوامە، ئاشكراشی كرد، هێزەكانی ئەمریكا زیاتر لە 7000 ئامانجی سەربازی و بازرگانییان لە سەرتاسەری ئێران پێكاوە.
ترەمپ باسی لەوەشكرد، ئەم هێرشانە ئەنجامی گەورەیان هەبووە، لەوانە كەمكردنەوەی توانای هەڵدانی موشەكی بالیستیكی ئێران بە رێژەی 90%، كەمكردنەوەی توانای فڕاندنی درۆنی بە رێژەی 95% و نوقمكردنی زیاتر لە 100 كەشتیی ئێرانی لە سەرەتای جەنگەكەوە.
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كرد، تەنیا لە دوێنێدا 3 پێگەی سەرەكیی دروستكردنی موشەك و درۆن كراونەتە ئامانج. سەبارەت بە ئاسایشی دەریاوانی و گەرووی هورمزیش وتی: "30 كەشتیی مینڕێژكەریان تێكشكاندووە و هەوڵدەدەین گەرووی هورمز بەرووی كەشتیوانیی جیهانیدا بكەینەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group