لەدوای هۆشدارییەكەی ترەمپ ناتۆ دەستیكرد گرتنەبەری رێوشوێنی نوێ

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لەدوای لێدوانەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كە رایگەیاندبو، ئەگەر هاوپەیمانەكان ئاسایشی گەروی هورمز دابین نەكەن ئەوا بۆ داهاتوی ناتۆ زۆر خراپ دەبێت، لەو بارەیەوە هاوپەیمانی ناتۆ بڵاویكردەوە كە لەئێستاوە هەنگاویان ناوە بۆ دابینكردنی ئاسایشی زیاتر لە دەریای ناوەڕاستدا.
بەرپرسێكی ناتۆ بە ئاژانسی ئانادۆڵی وتوە: هاوپەیمانەكان لە ئێستاوە هەنگاویان ناوە بۆ دابینكردنی ئاسایشی زیاتر لە دەریای ناوەڕاستداو وڵاتانی ئەندام بەجیا سەرقاڵی گفتوگۆن لەگەڵ ئەمریكاو لایەنەكانی دیكە سەبارەت بەوەی دەتوانن چ جۆرە كارێك ئەنجامبدەن لە چوارچێوەی دابینكردنی ئاسایشی گەروی هورمزدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group