وتەبێژی سوپای ئیسرائیل: جەختدەكەینەوە لاریجانیمان كوشتوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئیلا واویە وتەبیژی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، سوپاكەیان تەئكید دەكاتەوە كە عەلی لاریجانی ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە بۆردومانێكیاندا كوژراوە.
راشیگەیاند، لە بۆردومانێكی ورددا لەسەر راسپاردەی دەزگای هەواڵگری سەربازی و دەزگای موساد لەلایەن هێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە بە وردی كراوەتە ئامانج و كوژراوە.
پێشتر كەناڵەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویانكردەوە كە لاریجانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە بەڵام لە تۆڕی ئێكس پەیامێكی بە نوسراو لەسەر بەخاكسپاردنی سەربازانی هێزی دەریایی وڵاتەكەی بڵاوكردەوەو هیچ گرتەیەكی ڤیدیۆیی و دەنگی تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە بڵاونەكردوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group