یوتیوب یارییەكانی مۆندیالی 2026 پەخش دەكات

1 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
ماڵپەڕە وەرزشییەكان بڵاویانكردوەتەوە، پلاتفۆرمی ڤیدیۆیی یوتیوب و فیفا هاوبەشییەكی ستراتیژییان بۆ جامی جیهانی پیاوانی 2026 راگەیاندوە كە لە ئەمریكاو كەنەداو مەكسیك بەڕێوەدەچێت، تیایدا یوتیوب دەبێتە پلاتفۆرمی پەسەندكراوی فەرمی بۆ پاڵەوانێتییەكە كە لە مانگەكانی حوزەیران و تەمموزدا بەڕێوەدەچێت و هاوبەشان لەوێوە دەتوانن سەیری یارییكانی مۆندیال بكەن.
ماتیاس گرافسترۆم سكرتێری گشتی فیفا رایگەیاند: ئەم هاوكارییە لەگەڵ یوتیوب خولەكە بەهێزتر دەكات بۆ زۆرترین كاریگەری پاڵەوانێتییەكە لە سەرانسەری دیمەنی میدیایی كە هەمیشە لە گەشەكردندایە و دەستڕاگەیشتنێكی ئاسان بە هاندەران دەدات لە هەمو شوێنێكدا بە بینینی گەورەترین روداوی وەرزشی لە مێژودا.




شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group