بنیامین ناتانیاهۆ: شەڕی دژی ئێران زیاتر لە نیوەی ئامانجەكانی بەدیهێناوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، شەڕی دژی ئێران زیاتر لە نیوەی ئامانجەكانی بەدیهێناوە و هیچ وایەدەكیش بۆ كۆتاییهاتنی دیاری نەكراوە.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (نیوزماكس)ی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، بە دڵنیاییەوە نیوەی رێگاكەمان تێپەڕاندووە، بەڵام نامەوێت خشتەی كاتی دابنێم  بۆ ئەوەی كەی شەڕەكە كۆتایی دێت.
باسی لەوەشكرد، پێموایە ئەم دەسەڵاتە لە ناوەوە دەڕوخێت، بەڵام لە ئێستادا ئەوەی ئێمە دەیكەین لاوازكردنی توانا سەربازییەكانیان و لاوازكردنی توانا موشەكییەكانیان و لاوازكردنی توانا ئەتۆمییەكانیان و لاوازكردنیانە لە ناوەوەش.
جەختیشیكردەوە، شكستهێنان لە گرتنەبەری هەنگاوی یەكلاكەرەوە هانی ئێران دەدات و هەڕەشە لە ئاسایشی جیهانی دەكات، دەڵێت هەڕەشەی ئێران تەنها ئاڕاستەی ئیسرائیل نییە، بەڵكو ناوچەكەش تێدەپەڕێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group