بەهۆی سەركەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ مۆندیال دوو ڕۆژ پشوو ڕاگەیەندرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
سەرۆكوەزیرانی عێراق بە بۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی بۆ یاری كۆتایی جامی جیهانی 2026، بڕیاریدا دەوامی فەرمی بۆ ئەمڕۆ و سبەی پێنجشەممە ڕابگیرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سودانی ڕێنمایی ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ ئەمڕۆ و سبەی پێنجشەممە دەركردوە، بەبۆنەی پاڵاوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانیمان بۆ یارییەكانی كۆتایی جامی جیهانی 2026".
ئەمڕۆ چوارشەممە، هەڵبژاردەی عێراق سەركەوتنێكی بەنرخی بەسەر هاوتا بۆلیڤیایەكەیدا بەدەستهێنا بە ئەنجامی (2-1) لە یاریی پلەی ئۆفی مۆندیالدا و دوای 40 ساڵ سەركەوت بۆ یارییەكانی مۆندیال.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group