ئەمرۆ دەروازەی رەبیعە لەنێوان عێراق و سووریا دەكرێتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
سامر قاسم داود بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق لە لێدوانێكدا راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی نیسان، دەروازەی رەبیعە لەنێوان عێراق و سووریا دوای 12 ساڵ لە داخستنی بكرێتەوە.
 باسی لەوشكردوە، دەستەی گشتیی گومرگ بە هەموو كارمەندانی تەكنیكی و كارگێڕییەوە بۆ كاركردن لەو دەروازەیە ئامادەیە.
 سامر قاسم داود باسی لەوەشكرد، لە رێگەی ئەو دەروازەیەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی كاڵاكان دەكرێ، ئەوە جگە لە نەوت و بەرهەمە نەوتییەكان، دەروازە سنوورییەكە بە درێژایی 24 كاژێر كاردەكات و لە رووی ژێرخان، لۆجیستی و سیستمی خۆكاركردنەوە بەتەواوی ئامادەیە.
 دەروازەی رەبیعە 120 كیلۆمەتر لە شاری موسڵ، ناوەندی پارێزگای نەینەواوە دوورە و لە ساڵی 2014ـەوە داخراوە و لە دیوی سووریا، ئەو كاتەی لە ژێر دەستی هەسەدەدا بوو ناوی (تل كۆچەر) بوو و لە دیوی عێراقیش ناوی رەبیعەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group