نەوا-
سكۆت بێسنت وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا رایگەیاند، رژێمی ئێران دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت لەبەرامبەر زەوتكردنی بازاڕەكانی وزەی جیهان و بەئامانجگرتنی بێ جیاوازی خەڵكی مەدەنی بە موشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، لە ژێر سەركردایەتی سەرۆك ترەمپ وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئابوری ئەمەریكا بەردەوام دەبێت لە شوێنكەوتنی ئەو پارانە و رژێمی ئێران بەئامانج دەگرێت، سەرەڕای بەئامانجگرتنی ئەوانەی هاوكاری دەكەن.
هەر لەوبارەیەوە باس لەوەشدەكرێت، یەكێك لەو لایەنانەی سزایان بەسەردا سەپینراوە بریتییە لە كۆمپانیای پشگام ئەلكترۆنی سەفە لە ئێران بە هۆی دابینكردنی درۆن بۆ سوپای پاسداران، جگە لەوە دو كۆمپانیای دیكەش سزاكە دەیانگرێتەوە كە بارەگاكانیان توركیاو دوبەیە.