ترەمپ: هێنانە دەرەوەی یۆرانیۆمەكەی ئێران پرۆسەیەكی قورس دەبێت
5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لەئۆپراسیۆنی چەكوشی نیوەشەودا كە ساڵی رابردو لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە ئەنجامدرا، سەرجەم دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێرانیان لەناوبردوە.
ترەمپ لە هەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی Truth Social بڵاویكردەوە، دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران لەناوبراون، بەڵام هێنانە دەرەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە ئێران پرۆسەیەكی درێژخایەن و زۆر قورس دەبێت.