یاسای خانەنشینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ هەموار دەكرێتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
مازن غەریب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: رەزامەندیان وەرگرتوە كە یاسای خانەنشینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ جارێكی دیكە بهێننەوە پەرلەمان و خاڵ و بەندەكانی هەموار بكەنەوە، بەشێوەیەك لەخزمەتی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆدا بێت، سەرەتاش بە ئەفسەران و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەستیانپێكردوە، بەڵام لە دواتردا پرۆژە یاساكە تەواوی هێزە ئەمنی و سەربازییەكانیش دەگرێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندوە: لە پرۆژە یاساكەدا دوو خاڵ لای ئەوان زۆر گرنگە، یەكەمیان كەمكردنەوەی تەمەنی خزمەت بەشێوەیەك كە ئەفسە و كارمەند بتوانێت دوای 15 ساڵ خزمەت داوای خانەنیشین بون بكات، خاڵی دوەمیش زیادكردنی موچەكانیانە كە لە ئێستادا بڕەكەی زۆر كەمە و لەگەڵ دۆخی بازاڕو گوزەرانی كارمەندان یەكناگرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group