610 هەزار كەس بەهۆی مەلاریاوە گیانیان لەدەستداوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایكردوە، لە ساڵانی رابردودا 282 ملیۆن كەس لەجیهاندا توشی مەلاریا بون و لەو ژمارەیە 610 هەزاریان گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارێكی رێكخراوەكە رۆژی 25/4 كە بەبۆنەی رۆژی جیهانی مەلاریاوە بڵاویكردوەتەوە، كیشوەری ئەفریقا بەتۆماری 265 ملیۆن توشبو لەڕیزبەندی یەكەم و 94%ی توشبوان لەو كیشوەرە تۆمار كراون، لە ئەفریقا 579 هەزار كەس بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە كە 75% منداڵانی ژێر تەمەن 5 ساڵان بون كە بەرگرییەكی لاوازتریان هەیە بەرامبەر نەخۆشییەكە.
راشگەیەنراوە كە 50%ی كۆی توشبوان بە مەلاریا لەسەرانسەری جیهاندا لە وڵاتی نێجیریان دواتر كۆنگۆ، ئەسیۆپیاو موزامبیك دواتر هاتون.
مەلاریا نەخۆشییەكە لەڕێگەی پێوەدانی مێشولەوە دەگوازرێتەوەو توانای چارەسەركردنی هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group