نەتەوەیەكگرتوەكان: زۆرترین قوربانیانی نەخۆشی ئیبۆلا ژنانن
2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ كاروباری ژنان سەبارەت بە توشبونی ژنان بە ڤایرۆسی ئیبۆلا راپۆرتێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاندوە، لەماوەی پێنج دەیەی رابردودا ژنان زۆرترین قوربانی گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی ئیبۆلا بون، لەبەرئەوەی زیاتر لەبەردەم مەترسیی توشبوندان لەوانەیە جارێكی تر شەپۆلی نوێی ڤایرۆسەكە ببێتە هۆی بەرزبونەوەی رێژەی گیانلەدەستدانی ژنان.
ئاماژە بەوەشكردوە، لە شەپۆلی ساڵانی 2018 لەكۆنگۆ دوو لەسەر سێی توشبووان ژنان بون و لەساڵی 2014 لە لیبریاشدا ژنان 75٪ی رێژەی گیانلەدەستدانەكانیان بە هۆی ڤایرۆسەكەوە تۆمار كردوە.