23 وڵات داوا لە ئێران دەكەن دەستبەجێ هێرشەكانی رابگرێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
23 وڵات كە ئەمریكاو چەندین وڵاتی ئەوروپی لە ناویاندایە، لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا داوایان لە ئێران كرد دەستبەجێ هێرشكردنە سەر خاكی وڵاتانی دیكە رابگرێت.
لە بەیاننامەكەدا هاتوە، ئیدانەی دەزگا ئەمنییەكانی ئێران دەكەن كە بەهۆی بەكارهێنانی باندی تاوانكاریی نێودەوڵەتیەوە وەك هەوڵدان بۆ كوشتن، رفاندن، هەراسانكردن یان هێرشكردنە سەر تاكەكان لەسەر خاكی وڵاتەكانیان، پێشێلكردنێكی رونی سەروەریی نیشتمانی و یاسا نێودەوڵەتییەكانەو دەبێت دەستبەجێ بوەستێت.
ئاماژەیان بەوەشكردوە، دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسداران و فەیلەقی قودسی ئێران لە پشت چەندین پیلانی كوشندەو كردەوەی تێكدەرانەوە بون، پشتیوانیكردنی بزوتنەوەیەكی راستڕەو كە بەرپرسیارێتی خۆی لە چەندین هێرشی چەكداری و ئاگرتێبەردانی كەنیسەو دامەزراوەی جولەكەكانی بەریتانیا، بەلجیكاو هۆڵەندای راگەیاندبو تاران پشتیوانیكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group