لە سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بڕێكی زۆر گەنمی دزیبوو

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە بڕێكی زۆر گەنمی هاووڵاتییەكی دزیبوو.
باسی لەوەشكرد، دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە دوای ئەوە هات كە هاووڵاتییەك سكاڵای یاسایی تۆماركرد، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و دەستپێكردنی لێكۆڵینەوەكان، توانرا تۆمەتبارەكە كە پیاوێكی لەدایكبووی ساڵی 1986ـە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
پۆلیسی سلێمانی ئاشكراشیكردوە، تۆمەتبارەكە لە ئێستادا بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group