نەمامەكانی پردێ لەناوچە زیانلێكەوتوەكانی لافاو دەچێنرێن

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پارێزگای كەركوك بڵاویكردەوە، ئیدارەی كەركوك بەدواداچون بۆ ئەو نەمامانە دەكات كە لە نەمامگەی شارەوانی پردێ دانراون بەمەبەستی چاندنیان لەو ناوچانەی بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەركەوتوە، ئەوەش لەسەر راسپاردەكانی محەمەد سەمعان پارێزگاری كەركوك و لەچوارچێوەی پلانی وەزارەتدایە بۆ سەرلەنوێ بونیادنانەوەی سەوزایی لە پارێزگاكەدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو نەمامانەی كە لە نەمامگەكەدا دانراون لەلایەن وەزارەتی ژینگەوە دابینكراون بە مەبەستی چاندنیان لەو ناوچانەی كە بەهۆی لافاو و لێشاوی ئاوەكانەوە زیانیان پێگەیشتوە.
راشگەیەنراوە، لەسەردانێكیشدا بۆ شارەوانی پردێ جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان كرایەوە بۆ سەرخستنی پڕۆگرامەكانی نەمام چاندن و بەردەوامیپێدانی روبەرە سەوزاییەكان بەشێوازێك كە هاوكار بێت لە كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا و باشتركردنی ژینگەی ناوخۆیی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group