نەوا-
وەزیرانی بەرگریی ناتۆ لە برۆكسل بۆ تاوتوێكردنی ئامادەكارییەكانی بەستنی لوتكەی ناتۆ لە ئەنقەر كۆبونەوە.
لەوبارەیەوە مارك روتە سكرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاندوە: كۆبونەوەكەیان قۆناغی كۆتایی گرنگی پێش لوتكەكەیانە كە سێ هەفتەی دیكە لە ئەنقەرە بەڕێوە دەچێت، تیایدا هەوڵەكان بۆ بەهێزتركردنی ئاسایشی ناتۆ تاوتوێدەكەن كە بەهۆی زیادبونی خەرجییەكانی بەرگریی لەلایەن هاوپەیمانانەوە توانای بەرگریی ناتۆ بەهێزتر بوە.
مارك روتە باسی لەوەشكردوە، كە هەر لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی پرسی بەشداریكردنی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ دەستەبەركردنی ئازادی دەریاوانی لە گەروی هورمز.
جێی ئاماژەیە، بڕیارە لوتكەی ناتۆ لەڕۆژانی 7 و 8/7 لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت كە لە تیایدا هەنگاوەكانی بەهێزكردنی توانای بەرگریی ناتۆ تاوتوێ دەكرێن.