نەوا-
ماڵپەڕی ئاكسیۆس لە زاری راوێژكارێكی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، تەلئەبیب خۆی بەو بەشەی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی ئەمریكاو ئێران پابەند ناكات كە پەیوەندیی بە لوبنانەوە هەیە، چونكە ئەو رێككەوتنە بە كارەساتێكی ستراتیژی دەبینێت.
بەپێی لێدوانی سەرچاوەی هەواڵەكەی ئاكسیۆس، نەتانیاهۆ بەشێوەیەكی فەرمی بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای راگەیاندوە كە سوپای ئیسرائیل بە هیچ شێوازێك لە باشوری لوبنان ناكشێتەوە تاوەكو حزبوڵڵا بە تەواوەتی چەك نەكات.
بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە پێشتر ترەمپ بە توندی رەخنەی لە هێرشەكانی نەتانیاهۆ بۆ سەر بەیروت گرتبو و داوای لە ئێران كردبو كە لە وەڵامی هێرشەكانی سەر باشوری لوبنان، هێرش نەكاتە سەر ئیسرائیل تا رێككەوتنەكەیان پەكی نەكەوێت.