نەوا-
دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاساییبوونەوەی تەواوی هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەكە رادەگەیەنێت.
هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، كێشەی سیستمی ئەلیكترۆنی لە دیوی كۆماری ئیسلامی ئێران چارەسەر كراوە و لە ئێستادا هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەكە بە تەواوی ئاسایی بووەتەوە.
روونیشیكردەوە، دوای چاككردنی سیستمەكە، جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری وەك رۆژانی پێشوو دەستیپێكردووەتەوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، دەروازەكە رۆژانە لە سەعات (7:30)ی سەرلەبەیانی تا (9:00)ی شەو كراوە دەبێت و لە خزمەت گەشتیاران و هاووڵاتیاندایە.