وەزارەتی نەوتی عێراق: بەرهەمهێنانی نەوت لە دوو مانگدا دەبێتەوە 3 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
سەلیم روكابی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێكدا راگەیاند، وەزارەت پلانێكی هەیە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بە شێوەی پلەبەندی، بە جۆرێك كە هاوتەریب بێت لەگەڵ بەرزكردنەوەی توانای هەناردەكردن و گەڕانەوەی دۆخەكە بۆ پێش جەنگ.
ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەت هەوڵ دەدات لە دوو مانگدا ئاستی بەرهەمهێنان بگەیێنێتەوە زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا و وتیشی، لە قۆناخی ئێستادا جەختكردنەوەی سەرەكی لەسەر ئەو كێڵگانەیە كە گازی شل بەرهەم دەهێنن.
لەبارەی كاری كۆمپانیا بیانییەكان لە كێڵگەكانی نەوت، سەلیم روكابی باسی لەوەشكرد، زۆربەی كۆمپانیاكان، بەتایبەتی كۆمپانیاكانی چین لە شوێنەكانی خۆیان ماون و هەر كۆمپانیایەك كارە تەكنیكییەكانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی نەوت تەواو كردبێت، دەستی بە پڕۆسەی دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان كردووەتەوە.
بە گوێرەی وەزارەتی نەوتی عێراق، بەرهەمهێنانی ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستان نزیكەی 1.5 ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێكدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group