نەوا-
قەرارگای خاتەمولئەنبیای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، بەهۆی جێبەجێنەكردنی بڕگەیەكی یاداشتی لێكتێگەیشتنەكەیان لەگەڵ ئەمریكا، گەرووی هورمز بەڕوی هاتوچۆی كەشتییەكاندا دادەخەن.
راشیگەیاندوە، بڕگەی یەكەمی رێككەوتنەكەیان جێبەجێ نەكراوە بەهۆیەوە گەرووەكە دادەخەن، ئەمەش هەنگاوی یەكەمی كاردانەوەكانیانە.
لایەكی ترەوە جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندوە، متمانەی زۆری هەیە بە بەردەوامی ئاگربەستی ئەمریكا لەگەڵ ئێران و چاوەڕوان دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتودا بۆ بەشداریكردن لە دانوستاندنەكان سەردانی سویسرا بكات.