قوباد تاڵەبانی: بەردەوامبونی حكومەتی كاربەڕێكەر خاڵێكی لاوازە بۆ هەرێمی كوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، لە بەغدا لەگەڵ باڵیۆزەكانی وڵاتانی ئەوروپا كۆبوەتەوەو جەختی لە سیاسەت و هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی كوردستان كردوەتەوە كە نەك تەنها نابنە بەشێك لە شەڕو ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان، بەڵكو بەپێی سەنگ و قورسایی خۆیان لەگەڵ هاوبەشەكانیان كاردەكەن بۆ هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندوە، پشتگیری تەواوی خۆیان بۆ حكومەتی عیراق لەپرۆسەی بەرەنگاربونەوی گەندەڵی و هەروەها هەنگاوەكانی پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی سیاسیی عیراق دوپاتكردوەتەوە. 
روونیشیكردوەتەوە، دۆخێكی نوێ لە ناوچەكەدا هاتوەتە ئاراوەو لەم دۆخە نوێیەدا دواخستنی لەوە زیاتری پێكهێنانی حكومەتی هەرێم زیانی قەرەبونەكراو بەپێگەی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت، هەروەها بەردەوامبونی حكومەتی كاربەڕێكەر خاڵێكی لاوازە بۆ هەرێمی كوردستان و پێویستە لایەنە سیاسییەكان بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشەو ئاڵنگارییەكان بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن و بە تێگەیشتنی نوێوە پەلە بكەن لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group