نەوا-
مەزهەر محەمەد راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئەو پارانەی كە بە گەندەڵی برابون بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕێنرانەوە، فشارەكانی سەر بودجەو پێویستیی حكومەت بۆ قەرزكردن كەمدەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، كۆی پارەكان دەخرێنە خزمەتی خەڵكەوە، هەروەها لە رێگەیەوە ژێرخانی ئابوریی وڵاتی پێ دەبوژێننەوە.
ئەو راوێژكارەی سەرۆك وەزیرانی عیراق باسی لەوەشكردوە، حكومەت سەركەوتوبوە لە گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی كە بە تاڵان برابون، ئەمەش متمانەی حكومەت لەلای هاوڵاتیان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر دەكات.