تەیف سامی ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن هەڵهاتووە یان دەستگیركراوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزیری پێشووی دارایی عێراق ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن لە عێراق هەڵهاتووە یان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە نووسینگەی تەیف سامی وەزیری پێشووی دارایی عێراق راگەیەندراوێكی‌ بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، بە توندی ئەو دەنگۆیانەی لە هەندێك دەزگای راگەیاندن و پلاتفۆرمی سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە سەبارەت بەوەی‌ تەیف سامی هەڵاتووە یان لە چوارچێوەی‌ هەڵمەتی دژە گەندەڵی دەستگیركراوە، رەتدەكەینەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم زانیاریانە بە تەواوی درۆن و پشتی‌ بە هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی جێی متمانە نەبەستووە.
هەروەها ئاشكراشیكرد، رێكاری یاسایی بەرامبەر هەر كەسێك دەگرنەبەر كە بانگەشە بۆ ئەو جۆرە هەواڵ و دەنگۆیانە بكات بەبێ پشتبەستن بە سەرچاوە فەرمییەكان.ش

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group