بەقائی: سیاسەتی وێرانكردنی پردەكان و وێستگەكانی كارەبا تاوانكارییە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئیسماعیل بەقائی وەزیری دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، هێنانەوەی پاساو بۆ فەرمانی بەرپرسانی باڵا بۆ ئەنجامدانی تاوانی جەنگ بكەرانی لە بەرپرسیارێتی تاوانكاری نابەخشێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئیدارەی ئێستای ئەمریكا بنەما سەرەكییەكانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی تێكدەدات و ئەوەی لەبنەماكانی شارستانیەتی مرۆیی ماوەتەوە دەیكاتە قوربانی لەپێناو سیاسەتەكانی جەنگ و كوشتندا.
بەقائی باسیلەوەشكردوە، ئەو سیاسەتەی رێگە بە وێرانكردنی پردەكان و وێستگەكانی كارەبا دەدات نایاسایی و تاوانكارییە، ئەم رێبازە گوزارشتە لە تۆڵەسەندنەوەو سزادانی بەكۆمەڵ كە هەردوكیان بەئاشكرا لەژێر سایەی یاسای نێودەوڵەتی و یاسای ئەمریكادا قەدەغەكراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group