ئەللامی: ئەو تۆڕەی بەنیازی شكاندنی ناوبانگی سەندیكای پارێزەران بو دەستگیر كرا

17 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەحلام ئەللامی نەقیبی سەندیكای پارێزەرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە،  تۆڕێكی فراوانی ساختەكاری و هەڕەشەیان هەڵوەشاندوەتەوە كە ئامانجیان شكاندنی شكۆی سەندیكاكەیان بوە، كەسێك بەناوی حەیدەر ساعدیی بانگەشەی كاری میدیایی كردوە بە بەكارهێنانی ڤیدیۆی ساختەو دەستكاریكراو هەوڵیداوە ناوبانگی سەندیكای پارێزەران و ئەندامانی ئەنجومەنەكەی بزڕێنێت.
ئەللامی جەختیشیكردوەتەوە، سەندیكاكەیان لە سەرەتای روداوەكەوە بێدەنگی هەڵبژاردوە تاكو رێگری بكات لە ئاشكرابونی جوڵەكانیان بۆئەوەی دەزگا ئەمنییەكان بتوانن بەسەركەوتویی ئەركەكەیان جێبەجێ بكەن و تۆمەتباران نەتوانن هەڵبێن.
نەقیبی سەندیكای پارێزەرانی راشیگەیاندوە، بەهاوكاری دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ و دەزگا ئەمنییەكان تۆڕەكەی ساعدی هەڵوەشێنراوەتەوەو دوو پارێزەریش دەستگیركراون كە تۆڕەكەیان بەكارهێناوە بۆ راكێشانی پارێزەران و هاوڵاتیان بۆ ناو تەڵەی هەڕەشەو ساختەكارییەكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group