دەستپاكی عێراق: كارمەندێكی وەزارەتی ناوخۆ لەكاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیركرا

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی دەستپاكی فیدراڵی عێراق رایگەیاند، كارمەندێكی سەر بە وەزارەتی ناوخۆیان لە شاری بەغدا دەستگیركردووە، بە شێوەیەكی مەیدانی و لە كاتی وەرگرتنی بەرتیل لە هاووڵاتییەكدا گیراوە.
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، تیمێكی بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی بەغدا چوونەتە لقی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و زانیارییە شارستانییەكانی شەقامی رەشید، لەوێ توانراوە كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتییەكە بە سەلمێندراوی دەستگیر بكرێت، كە بڕی 1800 دۆلاری لە هاووڵاتییەك وەرگرتووە ئەمەش لە بەرامبەر پێشێلكردنی ئەركە وەزیفییەكانی و راییكردنی كارێكی نایاسایی.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافە كە تایبەتە بە دۆسێیەكانی دەستپاكی، بڕیاری دەستبەسەركردنی تۆمەتبارەكەی داوە بەگوێرەی بڕیاری 160ـی ساڵی 1983ـی هەمواركراو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group