فەرماندەیەكی كەجەكە: یاسای چوارچێوە زۆر دواكەت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
موستەفا قەرەسو ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) رایگەیاند، ساڵ و نیوێك بەسەر پرۆسەی ئاشتیدا تێپەڕیوە، یاسای چوارچێوە زۆر دواكەت و بەئاسانی دەكرا دەربكرێت، دەوڵەت و دەسەڵاتی ئاكەپە سەبارەت بە دیموكراتیكبون و چارەسەریی پرسی كورد لەسەر بنەمای گۆڕەپانی یاسایی و سیاسی، لەسەر بنەمای زەمینەی بێ شەڕ زۆر ئامادەكار نەبو.
وتیشی: بانگەوازەكەی ئۆجەلان بە ئاگاداریی بەرپرسانی دەوڵەت كرا تیایدا بەئاشكرا باسی پرسی كورد كرا، ماوەی سەدساڵە دابڕان لەنێوان دەوڵەتی تورك و گەلی كوردا هەیە، هەر خۆی ئامانجی چارەسەریی دیموكراتی تێپەڕاندنی ئەم دابڕانەیە، لە یاسای چوارچێوەدا باس لە چارەسەریی پرسی كورد نەكراوە ئەمەش كەموكوڕییەكی گرنگە، بەڵام ئیتر سەرەتایەكە پرۆسەی لەمەوبەدوا گرنگە، بەرەوپێشچوونی پرۆسەكەش تەنها لەگەڵ ئۆجەلاندا دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group