لە هەولێر هەڵمەتی رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی سورێژە بەردەوامە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر رایگەیاندوە، تیمەكانی كوتانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیان بەردەوامن بۆ گەڕان و بەسەركردنەوەی ماڵان بەمەبەستی رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی سورێژەو دڵنیابونەوە لەكوتانی تەواوی منداڵان، لەبەردەوامی هەڵمەتەكەدا لەسنوری بنكەی تەندروستی كورانی عەنكاوەو بنكەی تەندروستی محمد باجەلان سەردانی چەند ماڵێك كراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەمیانەی هەڵمەتەكە تیمەكان هەڵدەستن بەدۆزینەوەی حاڵەتە گومانلێكراوەكان و بەدواداچونی مەیدانی بۆ رێگریكردن لە تەشەنەسەندنی نەخۆشیەكە، هەروەها كوتانی منداڵانی دواكەوتو و منداڵانی ماڵەكانی دەوروبەری توشبو و دڵنیا دەبنەوە لەوەی هیچ كام لە بڕگەكانی كوتانی ژەمە فەرمییەكان دانەبڕاون، هەروەها هۆشیاركردنەوەی خێزانەكان و گەیاندنی رێنمایی تەندروستی بۆ خێزانەكان سەبارەت بە نیشانەكانی سورێژە ئەركێكی تری تیمەكانیانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group