نەوا-
مەحمود عەباس سەرۆكی فەڵەستین بەبڕیارێك ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی فەڵەستینی بۆ 132 ئەندام كەمكردەوە دوائەوەی پێشتر بە بڕیارێك ژمارەكەی بۆ 200 ئەندام زیاد كردبو بەمەش بڕیارەكەی پێشوی هەڵوەشاندەوە.
لەوبارەیەوە لیژنەی ناوەندی هەڵبژاردنەكانی فەڵەستین بڵاویكردوەتەوە، بڕیارە نوێیەكەیان بەدەستگەیشتوە كە هەمواری بڕیاری پێشوی كردوەتەوە، هەروەها هەندێك بڕگەی یاسایی هەڵبژاردنەكانی گەڕاندوەتەوە جگە لەوەی هەمواركردنەكە لەسەر بنەمای راسپاردەكانی لیژنەكە كەوتوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەپێی بڕیارە نوێیەكە ژمارەیەك بڕگەی پێشوی هێشتوەتەوە لەوانە كەمكردنەوەی تەمەنی خۆكاندید كردن لە 28 بۆ 32 ساڵ و تەرخانكردنی 33%ی لیستەكان بۆ ژنان.
پێشتر سەرۆكی فەڵەستین بڕیارێكی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنە گشتییەكان دەركرد كە بریتیبو لە زیادكردنی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی فەڵەستین بۆ 200 ئەندام.