نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەكی فێنك گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرما رودەدات، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتو 17/8 كاریگەریی بارستە هەوا فێنكەكە رو لەناوچەكان دەكات بەشێوەیەك لە زۆربەی ناوچەكان پلەكانی گەرما بۆ ژێر 40 پلەی سیلیزی دادەبەزێت ناوچە شاخاوییەكان لە 32 پلەی سیلیزی نزیك دەبێتەوە.
راشیگەیاندوە، بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ هەندێك ناوچە لەماوەی هاتنی ئەو بارستە هەوا فێنكەدا لەنێوان 35 تا 38 پلەی سیلیزی دەبێت.