نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق سەركەوتنی ئۆپراسیۆنێكی بۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی نێودەوڵەتیی مادەی هۆشبەر راگەیاند كە بۆ یەكەمجارە لەناو ئاوە هەرێمییەكانی عیراقدا ئەنجام دەدرێت.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەكان، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و فەرماندەیی هێزە دەریاییەكان توانیویانە تۆڕێكی نێودەوڵەتیی مەترسیدار هەڵوەشێننەوە.
لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەكەدا سێ تۆمەتبار دەستگیركراون یەكێكیان هەڵگری رەگەزنامەی بیانییە هەروەها دەست بەسەر بڕی 90 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەرو دوو بەلەمدا گیراوە كە بۆ مەبەستی قاچاخچێتی و گواستنەوەی مادەكان بەكارهێنراون.