نەوا-
عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتانی قەتەرو پاكستان وەك نێوەندگیر لەپەیوەندیدان لەگەڵ ئێران و پەیام ئاڵوگۆڕ دەكەن، بەڵام ئەم پەیامانە بە مانای دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان نایەت و هیچ بڕیارێك لەوبارەیەوە نەدراوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی پاكستان كۆتاییهێنان بو بەجەنگ نەك تەنها ئاگربەست، ئەمریكا ئەم یاداشتنامەیەی پێشێلكردو و هێرشەكانی دەستپێكردەوە بۆیە هیچ بابەتێك بەناوی ئاگربەستی 60 رۆژە بونی نییە كە پێویستی بە درێژكردنەوە هەبێت، ئێران ئێستا سەرقاڵی داڕشتنی نەخشەڕێگەیەكی كاتییە كە لە قۆناغی دواتردا دەكرێتە نەخشەڕێگەی كۆتایی.