وتەبێژی حكومەتی عیراق: دوا مۆڵەت بۆ گروپە چەكدارەكان 30ی ئەیلولە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، حكومەتی عیراق فشاری زۆر دەخاتە سەر گروپە چەكدارەكان تاوەكو بەر لە 30ی ئەیلول چەكەكانیان رادەستی دەوڵەت بكەن.
وتیشی: عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان و كەمكردنەوەی گرژییەكان سەردانی سعودیە دەكات و هێزە ئەمنییەكانی عیراقیش ئاستی ئامادەباشیی خۆیان لە سەرانسەری وڵاتدا بۆ بەرزترین ئاست بەرزكردوەتەوە.
لەبارەی موچەوە وتەبیژی حكومەتی عیراق وتی: حكومەت پابەندە بە دابەشكردنی موچە لە كاتی خۆیدا ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەنەوە كە باس لە دابەشكردنی موچە دەكەن بوبێتە 40 رۆژ جارێك.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group