نرخی نەوت لە بودجەی عێراقدا لە نێوان 60 بۆ 70 دۆلار دەبێت بۆ هەر بەرمیلێك

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
حكومەتی عێراق بەرەو تەواوكردنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2027 دەچێت بە مەبەستی ڕەوانەكردنی بۆ پەرلەمان. 
مەزهەر محەمەد ڕاوێژكاری ئابووریی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان، خەمڵاندنەكانی بودجەیان لەسەر بنەمای بەهای گریمانەییی 60 بۆ 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نەوت داناوە، كە ئەمەش وەك پێوەری سەرەكی بۆ دیاریكردنی داهاتە چاوەڕوانكراوەكان و سقفەكانی خەرجكردن بەكاردێت.
رونیشیكردەوە، ئاڕاستەی دەستوورییەكەی بودجە پێویستی بەوەیە ڕەشنووسەكە لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا بخڕێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزاریی ئابووری، بەرلەوەی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران و پاشان بە فەرمی بۆ پەرلەمان بنێردرێت.
باسی لەوەشكرد، دیاریكردنی ئەم نرخە بۆ نەوت لە سایەی بەردەوامی گرژییە هەرێمییەكاندا دێت كە گوشار دەخەنە سەر خەرجییە گشتییەكان، جەختی لە ئەگەری پەنابردن بۆ بودجەی تەواوكاری كردەوە لە ناوەڕاستی ساڵی 2027دا ئەگەر بارودۆخەكە باشتر بێت.
 هەروەها مەزهەر محەمەد ئاماژەی بەوەشدا، خەمڵاندنی كورتهێنان ڕەنگە پشت بە ژمارە گریمانەییەكەی بودجەی سێ ساڵە ببەستێت كە 64 تریلیۆن دینارە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group