پەرلەمانتارێكی ئێران: ئەمریكییەكان لە زمانی دیپلۆماسی تێنەگەیشتون

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئیبراهیم عەزیزی سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لەپەرلەمانی ئێران بڵاویكردەوە، ئەمریكییەكان سەلماندیان كە لە زمانی دیپلۆماسی تێنەگەیشتون، ئەوان سزاكان هەڵناگرن سەرمایەو داراییە دەستبەسەركراوەكانی ئێران ئازاد ناكەن، دەست لەو كردەوانەش هەڵناگرن كە بە گەمارۆی دەریایی وەسفی دەكەن.
عەزیزی ئاماژەی بەوەشكردوە، مێژو دەیسەلمێنێت لە بەرامبەر زمانی هێزدا نەك تەنها دەبێت ئەم هەنگاوانە بنرێن، بەڵكو ناچاردەبن داوای لێبوردن لە گەلی ئێران بكەن و ناوچەكەش بەجێبهێڵن.
پێشتر كەناڵی CNN بڵاویكردبوەوە، ئەمریكا لەبری هەنگاوەكانی پێشوی كە پشتی بە پرۆسەی سەربازی دەبەست ئێستا رووی لەستراتیژیی خنكاندنی پلە بە پلەی ئابوری ئێران كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group