نەوا-
حوسییەكانی یەمەن بەموشەك هێرشیان كردە سەر گەروی بابولمەندەب لە باشوری رۆژئاوای یەمەن.
ئاژانسی هەواڵیی سەر بە مقاوەمەی نیشتمانیی حكومەتی یەمەن بڵاویكردەوە، حوسییەكان پێنج موشەكی بالیستیان ئاڕاستەی گەروی بابولمەندەب كردوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكانیش بۆردومانەكە كەشتیی ئەمیرخانی كردوەتە ئامانج كە خاوەنەكەی سەرمایەدارێكی یەمەنییەو ماوەی ساڵێكە بەهۆی چاكسازیی تیایدا لەنگەری گرتوەوە جوڵەی پێنەكراوە.
ئەم هێرشە دوای ئەوە دێت كە وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی یەمەن پێشتر هۆشداری دابو هاوڵاتیانیان لەو ناوچانە دوربكەونەوە كە حوسییەكانی لێیە.