نەوا-
وەزارەتی كارەبای هەرێم سەبارەت بە داشكاندنی قەرزی كۆنی كارەبا رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو لەبەشێكیدا هاتوە، داشكاندن تەنها بۆ قەرزی پێش پڕۆژەی روناكیەو پسوڵەی مانگانەی كارەبای روناكی ناگرێتەوە. قەرزی كۆنی پێش روناكی ئەو قەرزانە دەگرێتەوە كە هاوبەشانی كارەبا لەسەریان مابو پێش ئەوەی پرۆژەی روناكی بگات بە ناوچەكانیان.
وەزارەتی كارەبای راشیگەیاندوە، لە ئێستادا پسوڵەی مانگانەی روناكی هیچ داشكاندنێكی لەسەر نیەو دەبێت لەماوەی 50 رۆژ لەدوای دەرچونی پسوڵەكە بدرێت بەشێوەیەكی ئاسایی، جەختیش دەكەنەوە كە داشكاندنی سەر قەرزی كۆنی پێش روناكی كەمتر لە 20 رۆژی ماوە، وەزارەتی كارەبا هانی هاوبەشانی كارەباش دەدات قەرزە كۆنەكانیان بدەنەوە.