هەڕەشەیەكی تری ژینگەیی لەسەر تەندروستی مرۆڤ ئاشكرا دەكرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی روانگەی عیراقی سەوز، روباری دیجلە بەهۆی پاشماوەی پیشەسازی، پزیشكی و ئاوی قورسی چارەسەر نەكراوەوە روبەڕوی پێشێلكاریی بەردەوامی ژینگەیی بوەتەوە، ئێستا قەیرانی ئاو لە ئاستی كەمیی بەردانەوە گۆڕاوە بۆ هەڕەشەیەكی تری ژینگەیی و تێكدانی تەندروستیی مرۆیی.
روانگەی عێراقی سەوز ئاشكراشیكردوە، لە بەغدا 23 بۆریی گەورە هەن كە پاشماوەی پزیشكی و ئاوی ئاوەڕۆكان بەبێ هیچ جۆرە چارەسەركردنێك راستەوخۆ دەڕێژنە نێو روبارەكەوە، هاوكات روباری دیالە بەهۆی رژانی بڕێكی زۆر لە ئاوی ئاوەڕۆ، پاشماوەی كیمیایی و وێستگەكانی رەسافە، بوەتە یەكێك لە سەرچاوە سەرەكییەكانی گواستنەوەی پیسبون، ئەو ماددانەشی بەهۆی ئەوەی لە رێگەی وێستگەكانی پاڵاوتنەوە چارەسەر ناكرێن مەترسیی توشبون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان و تێكچونی ئەندامەكانی لەشی مرۆڤیان زیادكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group