رۆژنامەی هائارتز: نەتانیاهۆ ئیسرائیل پەلكێشی شەڕێكی تر دەكات

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رۆژنامەی هائارتزی ئیسرائیلی لەسەر بۆردومانكردنی ژمارەیەك ئامانج لە سوریا هێرشی كردە سەر بنیامین نەتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و هۆشداریدا كە ئەگەری هەیە نەتانیاهو ئیسرائیل بەرەو روبەڕوبونەوەیەكی تر لەگەڵ توركیا پەلكێش بكات.
ئاماژەی بەوەداوە، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەبری هێرشەكانی سەر غەزە، لوبنان یان كەناری رۆژئاوا لەگەڵ نزیكبونەوەی هەڵبژاردنی گشتی ئیسرائیل كە بڕیارە لەمانگی تشرینی یەكەمی داهاتودا ئەنجام بدرێت، بڕیاریداوە بەرەو باكوری سوریا هەنگاو بنێت، ئەمەش هەنگاوێكە كە بە ئاڕاستەی روبەڕوبونەوە لەگەڵ توركیا هەژمار دەكرێت.
 هائارتز ئاشكراشیكردوە، وتارەكانی ئیسرائیل دژ بە توركیا لە چەند مانگی رابردودا گۆڕاون بۆ هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەیەكی سەربازیی لە باكوری سوریاو نەتانیاهو پاساوی بۆ هێرشەكەی هێناوەتەوە لەكاتێكدا ئەنقەرەو واشنتۆن ئەمە رەتدەكەنەوەو بە بانگەشە بۆ هەڵبژاردن ناوزەدیان كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group