وتەبێژی وەزارەتی داد: زیندانییە بیانییەكان دەگەڕێنینەوە وڵاتی خۆیان

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەحمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاند، عیراق دەستی بە رێكارەكانی گەڕاندنەوەی شەش هەزار زیندانی بیانی بۆ وڵاتەكانیان كردوە كە خەڵكی 61 وڵاتی جیاوازی جیهانن و زۆرینەیان خەڵكی سوریان.
لعێبی راشیگەیاندوە: ئەم هەنگاوە بەمەبەستی كەمكردنەوەی قەرەباڵغیی زیندانەكان و بەپێی رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی داد كەناڵی پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتان كردوەتەوە بەجۆرێك زیندانییەكان ماوەی ئەو سزایەی كە ماویانە لە وڵاتی خۆیان تەواو بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group