بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت لە عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
سەلیم روكابی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت، بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت لە عیراق گەیشتووەتە زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل، هەروەها، تێكڕای هەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەرەكانی باشوورەوە نزیكەی دوو ملیۆن بۆ دوو ملیۆن و 200 هەزار بەرمیلە.
ئاماژەی بەوەشدا، هەناردەی رۆژانەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە لەنێوان 150 بۆ 180 هەزار بەرمیلە. 
سەلیم روكابی باسی لەوەشكرد، هەناردەی نەوت لە مانگی تەممووزدا نزیكەی 49 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە، كە رۆژانە دەیكردە نزیكەی 1.6 ملیۆن بەرمیل.
ئەمە لە كاتێكدایە، بەهۆی دەستپێكردنی جەنگ لەنێوان ئیسرائیل و ئەمریكا لەگەڵ ئێران لە 28ی شوباتەوە، بەرهەمهێنانی نەوتی عیراق بۆ كەمتر لە نیوە دابەزی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group