لە یادی لەدایكبونی پێغەمەبەری ئیسلام پشوی فەرمی رادەگەیەنرێت

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، لەلایەن تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێز ئامادەكاریی بۆ یادكردنەوەی لە دایكبونی پێشەوای مرۆڤایەتی سەروەرمان موحەمەد (درودی خوای لێبێت) دەستیپێكرد.
لەوبارەیەشەوە ئاماژە بەوەكراوە، ساڵانە هەر لە سەردەمی سوڵتان (مظفر الدین)ـەوە لە رۆژی 12ـی رەبیعول ئەوەل هەولێری پایتەخت بە دروشم و زینە دەڕازێنرێتەوەو ئەو یادە پڕشكۆیە بەرز رادەگیرێت، رێوڕەسمی خوێندنەوەی مەولودو مەڕاسیمی تایبەت و بەخشینەوەی شیرینی و سازدانی ئاهەنگی خۆشی لە مزگەوت و تەكیەو خانەقاو شوێنە جیاجیاكانیش بەڕێوەدەچێت.
جێی باسیشە هەر بەبۆنەی ئەو یادەوە رۆژی سێشەممە 25-8 پشوی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group