بەقائی: رێگە نادەین جەنگ بە مەرجەكانی ئەمریكا كۆتایی پێبێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەهێزیی ئێران و یەكگرتویی گەلەكەی قەڵغانی وڵاتەكەن، ئێران توانیویەتی سەرجەم نەخشەكانی دوژمن پوچەڵ بكاتەوە، ئەگەر وڵاتانی ئەوروپا بەشداری لە هێرشكردنە سەر ئێران بكات، ئەوا بنكەكانی ئەمریكا لەو وڵاتانە دەكەنە ئامانج.
ئەوەشی خستەڕو، ئێران نابێتە مەترسی بۆ سەر هیچ وڵاتێك، ئەگەر ئەو وڵاتانە ئاسمانی خۆیان بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكان بۆ دەستدرێژیكردنە سەر ئێران نەكەنەوە، لە سەرەتاشەوە ئێران جەنگی دەستپێنەكردوەو مافی رەوای خۆی بۆ بەرگریكردن لەخۆی بەكارهێناوە، هەروەها تاران رێگە نادات جەنگەكە بە مەرجەكانی ئەمریكا كۆتایی پێبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group