نێچیرڤان بارزانی: با یادی لەدایكبونی پێغەمبەری ئیسلام ببێتە هەوێنی پتەوكردنی گیانی برایەتی
4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی یادی لەدایكبونی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لەسەر بێت) پەیامێكی بڵاوكردەوەو وێڕای پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان رایگەیاندوە، هیوادارە ئەم یادە خێر، خۆشی، ئارامی و ئاسودەیی بۆ هەموان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و ببێتە هەوێنی پتەوكردنی گیانی برایەتی، لێبوردەیی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان هەموو پێكهاتەكاندا.
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندوە، با ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە دەرفەتێك بۆ نوێكردنەوەی پابەندی بە پەیام و رێنمایی و بەها باڵاكانی پێغەمبەر (د.خ) لە بڵاوكردنەوەی چاكە، دادپەروەری، ئاشتیخوازی و مرۆڤدۆستیدا تا پێكەوە بەرەو داهاتویەكی سەقامگیرو ئارامتر هەنگاو بنێن.