یادی لەدایكبونی پەیامبەری ئیسلام لە پارێزگاكان بەرز راگیرا

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەبۆنەی یادی لەدایكبونی پەیامبەری ئیسلام محەمەد (درودی خوای لەسەر بێت) لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان چەندین چالاكی جۆراوجۆر بەڕێوەچو.
لەناو شاری هەولێر  هاوڵاتیان بەبۆنەی ئەم یادەوە لەسەر شەقامەكانی ئەو شارە كۆبونەوەو پیرۆزبایی ئەم یادەیان لەیەكتری كردو چەندین مەراسیم و سروتی ئایینیان بە گروپ جیاجیا پێشكەش بە ئامادەبون كرد، بەشێكی تری هاوڵاتیان بەم بۆنەیەوە دەستیان بە بەخشینەكانیان كردو چەندین خواردنگەو چێشتخانەی شارەكە ئەمڕۆیان كردوە بە بێبەرامبەر بە هاوڵاتیانی ئامادەبوو. 
هەروەها لەشاری سلێمانیش چەندین چالاكی بەڕێوەچوو، لەمزگەوتی گەورە بەبۆنەی ئەم یادەوە چالاكی ئایینی ئەنجامدراو موسڵمانێكی زۆر ئامادەی مەراسیمەكان بون ئەمە جگە لەوەی لەچەندین مزگەوت و شوێنی جیاجیای شارەكە مەراسیمەكان بەڕێوەدەچن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group