"پێویستە قەرەبوی كەسوكاری قوربانیانی دەستی رژێمی پێشو بكرێتەوە"
3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەبۆنەی 38ـەمین ساڵیادی شاڵاوەی ئەنفالی بادینان، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، بە رێزو شكۆوە یادی هەمو قوربانیانی ئەو تاوانە دڕندانەیە دەكەنەوە كە لە دوا قۆناغی ئەم شاڵاوە جێنۆسایدەدا رژێمی پێشوی عیراق هەزاران مرۆڤی بێتاوانی لە پێكهاتە جیاوازەكانی دەڤەری بادیناندا شەهیدو بێسەروشوێن كرد، هەروەها سەدان گوندو دێهاتیشی وێرانكرد كە سەرەنجام بوە هۆی ئاوارەو دەربەدەربونی دەیان هەزار كەس .
مەسرور بارزانی راشیگەیاندوە،لەم یادە خەمگینەدا جارێكی دیكە دوپاتی دەكەنەوە كە پێویستە حكومەتی فیدراڵی عیراق قەرەبوی گشت كەسوكاری قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال و كیمیاباران و هەمو قوربانیانی دەستی رژێمی پێشو بكاتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەك هەمیشە پابەندبونی خۆی بە خزمەتكردنی زیاتری كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دوپاتدەكاتەوە.