وتەبێژی یەكێتی خانەنشینان: بەشێك لە خانەنشینان دوو مووچە وەردەگرن

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەو خانەنشینانەی مامەڵەكانیان تەواو بووە لەگەڵ مووچەی ئەم مانگە مووچەی مانگێكی دیكەی ئەمساڵیان بۆ هاتووەتەوە و وەریان گرتووە.
سادق عوسمان، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، ئەوانەی لەمساڵدا خانەنشین بوون و پێناسی خانەنشینیەكەیان بۆ گەڕاوەتەوە، بەشێكیان لەگەڵ مووچەی ئەم مانگە مووچەی مانگێكی رابردوویان بۆ خەرجكراوە كە مامەڵەكانیان نەگەڕابۆوە.
رونیشیكردەوە، فەرمانبەران بە بەردەوامی خانەنشین دەبن، تا ئەوكاتەی مامەڵەكانیان لە هەولێرەوە دەگەڕێتەوە مووچەیان پێنادرێت، بۆ ئەوەش چەند مانگ مووچەیان وەرنەگرتبێت مانگانە لەگەڵ مووچەی ئەو مانگە، مووچەیەكی تری مانگە فەوتاوەكەیان بۆ دەگەڕێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group