هەشتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كەرەستەی بیناسازی لە هەولێر كرایەوە

24 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، بە ئامادەبونی پارێزگارو سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان هەشتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی كەرەستەی بیناسازی، تەكنەلۆژیاو ئامێرەكانی فێنككەرەوە لە هەولێر كراوەتەوە كە تێیدا زیاتر لە 350 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی و 400 براندی جیهانی و نوێنەرانی 11 وڵات بەشدارن تیایدا.
ئاماژەشیكردوە، ئەم پێشانگایە یەكێكە لە روداوە گەورەكانی هەرێمی كوردستان كە ساڵانە بە مەبەستی خستنەڕوی نوێترین داهێنانەكانی بواری بیناسازی بەڕێوەدەچێت و كۆمپانیاكان نوێترین كەلوپەل و پێداویستییەكانی نمایش دەكەن، بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و  ئامانجی سەرەكی ناساندنی براندە جیهانی و ناوخۆییەكان و بەرزكردنەوەی كوالیتی بیناسازییە لە هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group